Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنەکەسە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 52

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 ئەنەکەسە لە راگەیەنراوێکدا دەربارەی رەوشی سوریا ئەوەی خستەڕوو، نیگەرانین لە ئامادەکاریە سەربازیەکانی تورکیا و لێدوانی نابەرپرسانەی گرووپە چەکدارەکان، هێزەکانی پەیەدەش بە تاکڕەوەی تۆمەتبار دەکات.

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ئەنەکەسە) راگەیەنراوێکی لەسەر ئامادەکاری ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "نیگەرانین لە ئامادەکاریە سەربازیەکانی تورکیا و هەڕەشەکانیان بۆ سەر سوریا و لە لیدوانی ئەو نابەرپرسانەی هێزە چەکدارەکان کە دژی سوریا داویانە".

ئەنەکەس ئاماژی بەوەشکردووە، "ئەگەر ‌ئەو هەڕەشانەی تورکیا جیبەجێ بکرێت ئەوا خەڵکی ناوچەکە دووچاری مەینەتی زۆر دەبێتەوە و دەرگای ململانێی بۆ لایەنەکان دەکریتەوە و دۆخی ناوچەکان بەرەو خراپتر دەچێت".

لە راگەیەنراوەکەدا جەختیان لەوەشکردەوە، "بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و رێگریگرتن له‌ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئیداره‌یه‌كی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌ درووست بكرێت و هێزێكی سه‌ربازی هاوبه‌شیش بۆ پاراستنی دروست بكرێت".

ئەنەکەسە لەکۆتایدا پەیەدە بە تاکڕەوی تۆمەتباردەکات و باسی لەوەکردووە، "پێویسته‌ یه‌كڕیزی هه‌ڵوێستی كوردی بپارێزرێت و پارێزگاری له‌ گه‌له‌كه‌مان و دۆسییه‌كه‌ی بكرێت، كه‌ په‌یه‌ده‌ سیاسه‌تی تاكڕه‌وی په‌یڕه‌و ده‌كرد و هیچ بوارێكی بۆ نزیكبوونه‌وه‌ نه‌ده‌ڕه‌خساند".

هاوکات ئەمڕۆ هەسەدە راگەیەنراوێکی دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیا بڵاوکردەو و ئاماژەی بەوەکرد بە رۆح و گیان روبەڕوی هەر هێرشک دەبینەوە کە بکریتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP