Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتووچۆی گەرمیان: ئۆتۆمبێلی میری نابێت بۆ کاری تایبەت بەکاربهێنرێت

کوردستان

بینراو 38

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێكی میری لەدوای دەوامی فەڕمی بۆكاری تایبەتی بەكاربێت دەستی بەسەر دادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان‌ و فەرمانگە حكومییەكانی ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەكەینەوە، هەر کارمەندێکی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە ئۆتۆمبێلە میریەکانیان لە دوای دەوامی فەڕمی بۆ کاری تایبەتی بەکاربهێنن لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەر دادەگیرێت، ئەوەی سەرپێچیش بکات لەرێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت سزا دەدرێت.

هاوکات لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان)ی پێوەنەبێت و دەستكاری تابلۆكەی كرابێت، لەژمارەی حكومییەوە گۆڕدرابێت بۆ ژمارە كاتی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، هەر شۆفێرێكی میری پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت راستەوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا دەگیرێت و ئەو كەسەی لێیدەخوڕێت دەدرێتە دادگا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP