Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەنزینخانەیەکی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دروستدەکرێت

کوردستان

بینراو 86

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کورستان رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر بەنزینخانەیەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن دروستدەکرێت.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە تۆڕیی میدیایی بینەریی راگەیاند، بەمەبەستی کاراکردنەوەی سیستەم و بەرەوپێشبردنی  فریاکه‌وتنى خێرا و هاوکاریکردنی زیاترى هاوڵاتیان بە هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، پڕۆژەی دروستکردنی بەنزینخانەیەکی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەهەولێر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەیی بەوەشدا، لە ئێستادا تەنها بۆ شاری هەولێر ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت بەمەبەستی ئەوەی لەناو شاری هەولێردا زۆرترین ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هەیە.

محەمەد قادر، روونیشکردەوە دروستکردنی ئەم بەنزینخانەیە پەیوەندی نییە بەوەی، کە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بەڵکو هەر پڕۆژەیەک لە شارێک و لە شوێنێکەوە دەستپێدەکات و لە داهاتوودا پڕۆژەکە دەگوازینەوە بۆ شارەکانی دیکەش.

هاوکات وتەبێژی تەندروستی ئاشکراشیکرد، تا ئێستا بودجە و شوێنی دروستکردنی بەنزینخانەکە دیاریی نەکراوە بەڵکو تەنها پڕۆژەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندوە، به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى، ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان پێشکه‌شی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، ئەوانیش پەسەندیان کردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP