Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاسپۆرتی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتیان دەكات

کوردستان

بینراو 942

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکات كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکیان پاسپۆرتەكانیان تەواوبووە سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەەوە كەوێنەیەكی دەست تۆری میدیایی بینەر كەوتووە رایگەیاندووە، "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردووە لە بەڕێوەبەرایەتیمان تا رۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ پاسپۆرتەكانیان تەواوبووە سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوە، جگە لەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی (ونبوون، تەلەف، یان هەڵەی پاسپۆرت و حسب گلب)یان هەبووە بەپێی ئەو ماوەیەی دیاری كراوە سەردان بكەن."
لە ئاگادارینامەكەدا یاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەینەوە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرت لە ئێستادا تا كاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە دەوام دەكەن."

پاسپۆرتی سلێمانی راشیگەیاندووە، "هەرهاوڵاتیەك كە سەردانمان دەكات پێویستە پێش كاتژمێر ٤:٠٠ ئامادەبێت لەبەر رەچاوكردنی قەرەباڵغی".


دەتوانیت لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بۆ ناوەکەت بگەڕێی

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP