Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك بۆ گۆڕان: نازانم خەڵکانێک تا ئێستا بە چی ئومێد و متمانەیەکەوە شوێن ئێوە کەوتوون

کوردستان

بینراو 188

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

هه‌ڵسوڕاوێكی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، نازانم خەڵکانێک تا ئێستا بە چی ئومێد و متمانەیەکەوە شوێن ئێوە کەوتون و گوێتان لێ رائەگرن.

عه‌بدولا كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پۆستێكیدا له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی،" باشە وتمان وەفد ڕەتناکرێتەوە، چونکە لە سیاسەتدا ئەبێت گفتوگۆ ھەر ھەبێت، یان بەدەردی خۆتان ئەڵێن سیاسەت بە ڕق و کینە ناکرێت، بەڵام ئایە لە یەکێتیدا چوار کەسی تیا نیە کە دەستیان نەبردبێت بۆ ڕەمزی گۆڕان و دەستیان بە خوێنی گۆڕانخواز سور نەبوبێت؟ بۆ ئەبێت ئەوانە بێن کە تەقە لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان ئەکەن، وێنەی ڕەمزی گۆڕان گولە باران ئەکەن، بەرشەقتان ئەدەن، ھەڕەشەتان لێ ئەکەن و گەنجێکی وەک ڕێبەند پارێزەری مەکۆی سەرەکی شەھید ئەکەن؟".

عه‌یدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌وه‌شی وتووه‌، " ئایە جورئەت ناکەن بڵێن ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانە دانانیشین و ئەبێت کەسانی تر بن؟ یان ئەخلاقی سیاسی و حزبایەتیتان نیە و بێ باکن لە خوێنی شوێنکەوتوانی حزبەکەتان؟".

له‌ كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، "نازانم خەڵکانێک تا ئێستا بە چی ئومێد و متمانەیەکەوە شوێن ئێوە کەوتون و گوێتان لێ ڕائەگرن!!! ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP