Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرید ئەسەسەرد: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە نەبەستنی کۆنگرە دەکات

کوردستان

بینراو 137

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە نەبەستن یان دواخستنی کۆنگرە دەکات لەکاتی خۆیدا، بەڵکو ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆئەوەی کۆنگرە لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا ببەسترێت.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەی ئەنجام نەدانی کۆنگرەوە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە نە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیش، ئەو دەنگۆیانە  دوورن لە راستییەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە یەکمان بینیوە و باسمان لە ئامادەکارییەکانی کۆنگرەمان کرد و بە هیچ شێوەیەک باسی لە ئەنجام نەدانی کۆنگرەی نەکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دەنگۆی نەبەستنی کۆنگرە لە رۆژی دیاریکراودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکرێت کۆنگرە ئەنجام نادرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP