Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خامنەئی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی حەرامکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 102

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران عەلی خامنەئی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، هەرچەندە خاوەنی تەكنەلۆژیای ئەتۆمیین، بەڵام عەمبارکردنی و بەکارهێنانی حەرامە.

خامنەئی لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، "وڵاتەكەی هەرگیز هەوڵینەداوە بۆمبی ئەتۆمی دروستبكات، یان چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت، كە شەریعەتی ئیسلامی حەرامی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە خاوەنی تەكنەلۆجیای ئەتۆمیین".

خامنەئی ئەوەشی خستەڕوو، "عەمبارکردن و بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی حەرامە و بەکاری ناهێنین، هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئێران خەریکی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بێت".

ئەم لەکاتێکدایە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و زۆربەی وڵاتانی جیهان ئێران بەوەتۆمەتبار دەکەن بە نهێنی خەریکی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیە، بەتایبەت ئەمریکا کە ساڵانێکی زۆرە دژایەتی حوکمەتی ئێران دەکات و لە ئێستاشدا سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و زیانێکی زۆری بە ئابوری ئەو وڵاتە داوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP