Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنی توركیا راگه‌یاند

کوردستان

بینراو 253

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


پاش ئەوەی سەرۆككۆماری توركیا دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی بۆ رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات لەیەكەم كاردانەوەیاندا داوایان لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنێت و جەخت لەوەش دەكەنەوە، هەڕەشەكانی توركیا قبوڵناكەن.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە، وەك یەكەم كاردانەوەیان لە پاش ئۆپەراسیرنەكەی سوپای توركیا بۆسەر رۆژهەڵاتی فوران،  لە ئەژماری خۆی لە تویتەر ئەوە دەخاتەڕوو، بە بیروباوەڕێكی باشەوە بەشدارییان لە رێككەوتنی ناوچەی ئارام كرد لەنێوان ئەمریكا و توركیا.

هەسەدە جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ئەو رێككەوتنە ئەوانی بێ بەرگری هێشتەوە و داواش  لە ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵكی بێتاوان بووەستێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌مێك پێش ئێستا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان  راگه‌یاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP