Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دانانی مۆبایل لەم جێگەیانەدا مەترسیدارە

هەمەرەنگ

بینراو 727

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

لە ئێستادا مۆبایل بۆتە بەشێك لەژیانمان، رەنگە لانیكەم رۆژانە بۆ چەندین جار دەست لەمۆبایل و شاشەكەیەوە بدەین، پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن کە لەدوای بەكارهێنانی مۆبایل هەندێ شوێن هەیە كەنابێ مۆبایلی تێدا دابنێیت کە بریتین لە کۆمەڵێک شوێن.

١-- گیرفانی دواوەی پانتۆڵ كەزۆر ژن و پیاو مۆبایلی تێدەكەن ئەمەش ئەگەری شكان یان ئازاری گەدەو قاچ دروست دەكات.

٢--گیرفانی پێشەوە ئەمەش توێژینەوەكان هۆشداری بەپیاوان دەدەن و دەركەوتووە تووشی لاوازی سپێرمیان دەكات.

٣-- هەندێ جانتای بچووك هەیە كە دەكرێتە مل، واتە جانتای درێژ گرفت دروست دەكات و لاوازی ئێسك دروست دەكات.

٤-- زۆر نزیك نەبێ لەپێستەوەو بەركەوتنی راستەوخۆی نەبێ تا تووشی گرفتی پێست نەبیت، كاتێ وەڵامی تەلەفۆنیش دەدەیتەوە باشترە دوو سەنتیمەتر دووربێت لەپێستتەوە.

٥--شەوانە بارگاوی مەكەرەوە تا زیان بەمۆبایلەكەت نەگەیەنێت و پاترییەكەی تێك نەدات.

٦--لەشوێنی زۆر ساردا بەكاری مەهێنەو جێی مەهێڵە تا تووشی گرفت نەبێت.

٧-- لەشوێنی زۆر گەرمیشدا بەكاری مەهێنە كەپلەی گەرمییەكەی هێندە زۆر بێت كەبەرگەی نەگرێت تا پاترییەكەی نەتەقێنێت.

٨-- بۆ دایكان مۆبایل مەخەنە عارەبانەی منداڵەوە تا تووشی گرفتی تایبەتی بەهەڵسوكەوت و هەر گرفتێكی تر نەبێت لەوانەش كەم چالاكی و زۆر چالاكی.

٩-- مۆبایل مەخەرە ژێر جێگەوە تا تووشی گرفتی كەم خەوی نەبیت بەوپێیەی ئەو تیشكەی لەمۆبایلەوە دەردەچێ كاریگەری دەبێ لەسەر هۆرمۆنی خەوتن سەرباری تیشكە كارۆموگناتیسییەكان كاریگەری دەبێت و توشی سەرئێشەو گێژبوونت دەكات.

١٠-- پێش خەوتن مۆبایلەکەت دوور لە جەستەت دابنێ و تا دەتوانیت تەلەفۆن مەکە و زیاتر نامە بنێرە، لەو کاتەی کە شتێك دادەبەزێنیت یان داتای گەورە دەنێریت باشتروایە مۆبایلەکەت دوور لە خۆت دابنێیت.

١١-- کاتێك شەبەکەی مۆبایلەکەت لاوازە باشتروایە دوور لە خۆت دایبنێیت.

١٢--  لەکاتی خەوتندا مۆبایلەکەت دوور لە جێگەی خەوتنەکەت دابنێ و ئەگەر ویستت نزیکت بێت باشتروایە دایبخەیت و چەند مەترێك دوور لە سەرینەکەت دایبنێیت.

١٣--  ئەگەر مۆبایلەکەت بەکارنەهێنا باشتروایە سەماعە (بیستۆك)ی لێبکەیتەوە، چونکە سەماعە ئەگەر بەکاریشنەیەت بڕێک شەپۆلی لاسیکی دەنێرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP