Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رەقە داعش هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 78

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

 چەکدارانی داعش لە رەقە لەهێرشێکدا بنکەیەکی هێزەکانی ئەنجومەنی رەقەیان کردە ئامانج.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، "دوێنێ شەو دوو چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەنجومەنی رەقە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دوو چەکدارە لەلاین هێزەکانی ئاسیشی ناخۆوە بۆ ماوەی زیاتر لە یەک کاژمێر گەمارۆدراون، بەڵام پێکدادانی تووند لەنێوانیان ڕویداوە و سەر ئەنجام چەکدارەکانی داعش خۆیان تەقاندۆتەوە".

ئەو کۆمەڵەیە هیچ زانیاریەکی لەسەر زیانەکانی ئە پێكدادانە بڵاونەکردۆتەوە، تائێستا دیار نیە زیانە گیانیەکان چەندە، بەڵام داعش لای خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP