Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێدانی کارەبای نیشتیمانی گۆڕانکاریی تیادا دەکرێت

کوردستان

بینراو 340

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، لەمانگی داهاتوودا  ٢٠ بۆ ٢٢ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت و هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی زۆرتین کات کارەبا بە هاوڵاتیان بدرێت.

سیروان محەمەد  وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، "لە مانگی داهاتووەوە پێدانی کارەبای نیشتیمان بەهاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی گۆرانکاری تیادا دەکرێت".

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، " پێدانی کارەبای نیشتیمان بە پارێزگای سلێمانی لە رۆژێکدا ٢٠ بۆ ٢٢ کاتژمێر زیاد دەکات".

وتەبیژەکە جەختی لەوەشکردەوە، "بەرەو وەرزی  سەرمار دەچین و خەڵکی پێویستیەکی زۆریانبە کارەبا دەبێت، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی زۆرتین کات کارەبا بە هاوڵاتیان بدەین".

ئەمە لەکاتێکدایە بەرەو وەرزی سەرما دەچین و هاوڵاتیان زیاتر پێویستیان بە کارەبا دەبێت و زیاتر کارەبای نیشتیمانی بەکار دەهێنن، لە ئێستادا کارەبای نیشتیمانی لە سنوری پارێزگای سلیمانی لەڕۆژێکدا کەمتر لە ٢٠ کاتژمێر هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP