Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتى دارایى کاتی دابەشکردنى مووچەى چەند وەزارەتێکی دیکەی راگەیاند

ئابوری

بینراو 21972

12/10/2019

Alternate Text
+ -

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دابەشکردنى مووچە بەردەوام دەبێت و ئەم هەفەتەیە چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتی هەرێم بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد،  رۆژى دووشەممە، مووچەى وەزارەتى دارایى و ئابورى دابەشدەکرێت.
وتیشی، "رۆژانى سێشەممە تا پێنجشەممە، مووچەى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکارى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى و وه‌زاره‌تى دادو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وەزارەتى کار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویستییه‌كان دابه‌شده‌كرێت".

ئاشکراشیکرد، "لەگەڵ هاتنى پارەى بەغدا دابەشکردنى مووچە خێراتر دەکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP