Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەلار... هێرشکرایە سەر کۆبوونەوەی رێکخەری گشتی گۆڕان

کوردستان

بینراو 437

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە کەلار روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشکردن بۆ سەر کۆبوونەوەکەی رێکخەری گشتی لەگەڵ حزبەکەی بڵاوکردەوە و ئەندامێکی جڤاتی گشتی.

بەپێی روونکردنەوەکەی مەکۆی بزووتنەوەی گۆران لە کەلار، چەن کەسێك لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە گەرمیان بە پلان هەڵیانکوتاوەتە سەر مەکۆکە و ناو هۆڵی رێکخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە و لەگەڵ ئەندامانی بزووتنەوەکە و هێرشیانکراوەتە سەر.

لە روونکردنەوەکەی مەکۆی کەلار باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر مەکۆی گۆڕان، بە چەقۆ و دەمانچە و بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر ئامادەبوان و ئارامی هۆڵەکەیان تێکداوە.

هاوکات ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەوان ئامادەن گوێ بۆ رەخنەی بونیاتنەرانە بگرن، بەڵام ئەو کەسانە بە پلان ئەو کارەیان کردووە و ئاڕاستەکراون و ئەو کارە دوورە لە بەهاو رەوشتی کۆمەلایەتی.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP