Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان: هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان بە چەكی ئەمەریكی رووبەرومان بوونەتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 489

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرککۆماری تورکیا لە وتارێکدا دەربارەی هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژئاوا ئاماژەی بەوەکرد هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان بە چەكی ئەمریكی رووبەڕوی سوپای وڵاتەكەیان بوونەتە.

ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا  لە وتارێکیدا دەربارەی هێرشەکانیان بۆسەر سوریا ئەوەی خستەڕوو، " ئۆپەراسیۆنەکەمان بەقوڵایی ٣٠ بۆ ٣٥ کیلۆمەتر دەبێت بۆ ناخۆی سوریا، باسی لەوەشکرد ئەمەریكا هیچ هاوكاری وڵاتەكەی نەكردووە و هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان بەچەكی ئەمەریكا رووبەڕوی ئێمە بوونەتەوە و ئەمەریكا ٣٠ هەزار بارهەڵگری چەكی بەو گروپانە داوە".

سەرۆککۆماری تورکیا  لەبارەی كوژرانی سەربازانی وڵاتەكەی ئەوەی خستەڕوو، "دوو سەربازمان لە ئۆپەراسیۆنەكە كوژراون و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی خەڵكی سڤیل نەبنە قوربانی و یەكپارچەیی خاكی سووریا لەبەرچاو دەگرین".

ئەردۆگان جەخت لەوەش دەكاتەوە، "ئەوان هیچ كات دژی گەلی عیراق نەبوون و  لەعیراق خەڵكانێك هەن هاوسۆزی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەن".

ئەم وتارەی ئەردۆگان لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایانکرد بەتەواوەتی ناوچەی سەرێکانیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، هاوکات ئاماری شەهید و بریندارەکانی پێنج رۆژی رابردویان ئاشکراکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP