Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاگاداری ئەم جۆرە خورمایە بن

کوردستان

بینراو 58

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خورمادا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆكۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌خورێت و به‌كارده‌هێنرێت، له‌ فرۆشگایه‌كی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دوو تۆن خورمادا ده‌گرێت كه‌ گومانی خراپبوونی لێده‌كه‌ن.

به‌شێك له‌خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ نه‌شیاو بۆخواردن و به‌كارهێنان ده‌درێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی خورماكه‌ له‌‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕ‌وی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی كۆگاكان یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگا، عه‌لوه‌ و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی تیایدا عه‌مبار ده‌كرێت، ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ پشكنین بۆ مادده‌ عه‌مباركراوه‌كان ده‌كرێت و له‌كاتی هه‌بوونی گومان نمونه‌ی‌ ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP