Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خۆ بەڕێوەبەری رۆژئاوا: لەگەڵ سوریا رێککەوتوین سوپا لە ناوچە سنورییەکان جێگیربکەن

کوردستان

بینراو 83

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا راگەیاندراوێکی بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت هاتنی سوپای سوریا بۆ ناو شاری مەنبەج و کۆبانێ بە رێککەوتن بووە.

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە  کە تێدا باس لە چۆنیەتی چونەناوەوەی سوپای سوریا بۆ هەریەك لە شارەكانی كۆبانێ و مەنبەج دەكات و ئاماژەی بەوەكردوە، "بە مەبەستی رێگریكردن و وەڵامدانەوەی داگیركاریەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە، لە چوارچێوەی رێككەوتنێكدا كە لەگەڵ دیمەشق ئەنجاممانداوە سوپای ئەو وڵاتە هاتوەتە ناو هەریەك لە كۆبانێ و مەنبەج".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەكەی ئیدارەی خۆسەریدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە ساڵی ٢٠١٤وە هێزەكانی سوریای دیموكرات بە مەبەستی رزگاركردنی سەرجەم چینوتوێژەكان بەردەوامبون لە جەنگی دژی تێرۆر لە بەرامبەر چەكدارانی رێكخراوی داعش و رێكخراوەكانی دیكەدا، تا ٢٣ی ئازار-ی ئەمساڵ بە تەواوی لە چەكدارانی داعش پاككرایەوە".

باس لەوەشدەکات، "لە چوارچێوەی كارو چالاكیەكانی جەنگی روبەڕوبونەوەی تێرۆر، ١١ هەزار شەهید و ٢٤ هەزار برینداری هەیە، كە تیایاندا هەیە بۆ هەمیشە بەشێكی جەستەی تێكچوە، ئەو باجەش كە داومانە گران و سەخت بوە بۆ پێكهاتە جیاوازەكانی ناوچەكە".

هەروەها باس لە هیرشە داگیرکارییەکەی تورکیا دەکات و دەڵێت،"لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بە قێزەوتنرین شێوە هێرشی كردووەتە سەر خەڵكی مەدەنی و بێ چەك و بێتاوان، لە كاتێكدا هێزەكانمان بە تەواوی بوێری و ئازایەتی و مەردایەتیانەوە وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە، ئێستاش هەر لە چوارچێوەی رووبەڕوبوونەوەی توركیا لەگەڵ دیمەشق رێككەوتوین تا وەڵامی توندی بدەینەوە".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە روونکراوتەوە، "ئەو رێككەوتنە دەبێتە دروستبوونی هەلێك بۆ رزگاركردن و ئازادكردنی ناوچەكانی دیكەی وەكو عفرین كە هێزەكانی توركیا و چەكدارانی نزیك لەو وڵاتە كۆنترۆڵیان كردووە".

لە هەمانكاتدا ئیدارەی خۆسەری لە پەیامێكیدا بۆ هاوڵاتیانی رۆژئاوا دەڵێت "بە سەرجەم كەسوكار و چینوتوێژە جیاوەزەكانمان لە باكور و رۆژهەلاتی فەرات رادەگەیەنین، هاتنە ناوەوەی سوپای سوریا بە تایبەتی بۆ ناوچە سنوریەكان و بڵاوبوونەوەیان، لە چوارچێوەی رێككەوتنیەتی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری ناوچەكە و هێزەكانی سوریای دیموكرات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP