Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تورکیا هەڵوێستی خۆی دەربارەی رێکەوتنی سوریا و هەسەدە راگەیاند

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 1173

14/10/2019

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی حوکەمەتی سوریا و هەسەدە رێکەوتن تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد ئەو رێکەوتنە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی ئێمە نابێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەینەراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد،  "رێکەوتنى هەسەدەو حکومەتى سوریا کاریگەرى لەسەر ئۆپەراسیۆنى وڵاتەکەى بۆ سەر باکورى سوریا نابێت و ناتوانێت رێگرى لەوان بکات".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "پێویستە حکومەتى سوریا هێزەکانى رەوانەى ئەو شوێنانە نەکات کە شەڕی تێدایە، چونکە هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت".

وەزارەتی دەرەوە باسی لەوەشکردووە، "بوونى هێزەکانى حکومەتى سوریا ناتوانێت مەترسى لەسەر ئاسایشى تورکیا کەم بکاتەوە، بۆیە هێرشەکانیان درێژە پێدەدەن".

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو حوکمەتی سوریا و هەسەدە رێکەوتنیان ئەنجامدا و لەسەر ئەوە رێکەوتن حومەتی سوریا هیزەکانی رەوانەی سنورەکان بکات بۆ ئەوەی رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP