Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق چوار رۆژ پشوی راگەیاند

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 4318

14/10/2019

Alternate Text
+ -

لە زۆربەی پاریزگاکانی عێراق بەبۆنەی یادی مەڕاسیمی چلەی ئیمام حسێنەوە چوار رۆژێك كرا بە پشووی فەرمی

ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "كە بەبۆنەی یادی زیارەتی ئیمام حسێنەوە چوار رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی، كە لە ئێوارەی رۆژی یەك شەممە ١٣ی تشرینی یەكەم دەستی پێكردووە و تاوەكو ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ١٧ی مانگ بەردەوام دەبێت".

هاوکات هەریەکە لە پارێزگاکانی نجەف و زیقار و واست و بەهەمان شێوە بەهۆی یادی مەراسیمی چلەی ئیمان حسێنەوە چوار رۆژیان کردە پشوو بۆ ئەوەی فەرمانبەران بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن.


ئەمە لە کاتێکدایە سڵانە بەهۆی بەڕێوەچونی مەراسیمی یادی چلەی ئیمام حسێنەوە ملیۆنان هاوڵاتی شیعە لە وڵاتانی دیکەوە و بە تایبەتی ئێران سەردانی ئێران دەکەن و خواردن و خواردنەوە پێشکەش گەشتیاران و ماوای چوار رۆژ دەخایەنیت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP