Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی کۆدەبنەوە

کوردستان

بینراو 1416

14/10/2019

Alternate Text
+ -

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە، سبەی سێشەممە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی یەکێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەربازییەکانی عێراق کۆدەبننەوە.

تۆڕی میدیایی بینەر ئەوەشی زانییوە کە ئەو کۆبوونەوەیە بۆ مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پشتیوانی کردن لە هێزەکوردییەکانی رۆژ ئاوای کوردستان دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووەوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە کە بەو هۆیەوە دەیان هاوڵاتی کوردی رۆژئاوا شەهیدبوون و سەدان کەسیش برینداربوون و بە هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP