Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکەم کاروانی ئاوارەی رۆژئاوا گەشتنە هەرێم

کوردستان

بینراو 190

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی پەنابەران گەشتنە هەرێمی کوردستان کە ژامرەیان ١٨٠ پەنابەرە.

ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "كە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی پەنابەران لە سوریاوە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەن ١٨٠ کەسە".

هاوکات باسی لەوەش کردووە، چاوەڕوان دەکرێت هاتنی پەنابەران روولەزیادبوون بکات و لە پێناو پاراستنی ژیانیان روودەکەنە هەرێم،هەربۆیە پێویستیان بە هاوکاری دارایی و مرۆیی دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر سوریا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێهێشتووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP