Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردوگان ناوچەی ئارامی دەستنیشانکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 1683

15/10/2019

Alternate Text
+ -

سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەی ئەنجومەنی تورکی کە لە وڵاتی ئازەربایجان بەڕێوەچوو ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەی ئارام  بەدرێژای ٤٤٤ کیلۆمەتر و بە قوڵی ٣٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری سوریاوە.

ئەردوگان سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئەنجومەنی تورکی کە لە باکۆی پایتەختی وڵاتی ئازەربایجان بەڕێوەچوو باسی لەوەکرد، "تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س بۆ پاراستنیان روویان له‌ توركیا كردووه‌ و ٤٠ ملیار دۆلارمان بۆ خه‌رج كردوون".
ئەردۆگان جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمه‌ ناوچه‌ی ئارام به‌ درێژی ٤٤٤كیلۆمه‌تر له‌ خۆرئاواوه‌ به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و به‌ قوڵی ٣٢ كیلۆمه‌تر له‌ باكووره‌وه‌ بۆ باشوور درووست ده‌كه‌ین و په‌نابه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌".

ئەم وتانەی ئەردوگان لەکاتێکدایە پێشوتر رایگەیاندبوو، "ئامانجمان لە ئۆپراسیۆنکان دروستکردنی ناوچەی ئارام و لەناو بردنی تیرۆرستانە لە ناچەکانی سوریا و دوەروبەری"، هاوکات ئەمڕۆ وەزیری درەوەی ئەمریکا دوای لە تورکیا کرد هێرشەکانی بۆسەر سوریا رابگرێت بۆ ئەوەی چیدی قوربانی تری لێنکەوێتەوە، ئەگەر هێرشەکانی رانەگرێت ئەوا ئەمریکا سزای قورسی تورکیا دەدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP