Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ڤیدۆ لە پەرلەمانی کوردستان گرژیی دروستبوو

کوردستان

بینراو 12567

15/10/2019

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان لە لایەن توركیاوە دەستیپێكرد و پێشتریش شاخه‌وان ره‌ئوف بەگ، له‌ فراكسیۆنى گۆڕان بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاندبوو، كۆبوونەوەكەی پەرلەمان تەرخاندەكرێت بەگفتوگۆكردن لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان روانگەی حزبەکەیان لەسەر پرسی رۆژئاوا خستە روو، کازم فاروق ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ سەرۆکی فراکسیۆنەکە لە کاتی قسەکانیدا رەخنەی لە سەرۆکەیاتی پەرلەمان گرت کە بیدەنگی هەڵبژاردووە لەسەر ئەو پرسە.

کازم فاروق، لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمرۆ حەوتەم رۆژە ئەو هێرشە کراوەتە سەر رۆژئاوای کوردستان، پەرلەمانی کوردستان بێدەنگی هەڵبژاردووە لە کاتێکدا زۆربەی ولاتانی جیهان لەسەر ئەو پرسە بە روونی رای خۆیان دەربڕیوە، بەڵام پەرلەمانی کوردستان دوای هەموویان هاتووەتە سەر خەت لەسەر ئەو پرسە.

ئەندام پەرلەمانەکەی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو، "هۆکاری ئەم بێدەنگییەی کورد دەگەرێتەوە بۆ حزبەکان کە هەریەکەیان داردەستی وڵاتێکی دراوسێیە، بەمەش لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە داوای لێکرا کە پابەندی بەرنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بێت.

کازم فاروق، لە درێژەی قسەکانیدا وتی،لە ئێستادا ئەوەی گرنگە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک سەرکردەی بەرپرسە لە هەرچوار پارچەکەی کوردستان لەسەر ئەو دۆخەی رۆژئاوا، ئەوە لە خێرو پیتاک و هاوکاری و قسەی ناو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گرنگترە، چونکە ئەوانە تەنیا چەند رۆژێکن و تێدەپەرن، ئەمەش لەلایەن سەرۆکەیاتی پەرلەمانەوە داوای لێکرا کە پابەند بێت بە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان سەرۆکی پەرلەمان وتیشی، پێویستە "کە من قسە دەکەم تۆ قسە مەکە".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP