Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

کوردستان

بینراو 74

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە دەیڤد شەنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێكەوە بارودۆخی كوردستان و عێراق و چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم و رەوشی رۆژئاوای كوردستانیان تاوتوێكرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەیڤد شەنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەشاری هەولێر کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چاكسازییە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان كرا بەتایبەت لە ناو هێزەكانی پێشمەرگە و لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداش هەردولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

لە بەشێکی تری كۆبوونەوەكە باس لەئەگەری ئاوارەبوونی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان و ئامادەكارییەكانی پێشوازیكردن و بەهاناوەچونیان كرا.

لای خۆشییەوە شاندی میوان پاڵپشتی تەواویان بۆ حكومەتی هەرێم دەربڕی لەهەنگاوەكانی بۆ چاكسازی و بۆ سوككردنی باری سەرشانی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هاوکات لە كۆبونەوەكەدا ماثیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لەعێراق و ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر لەلایەن ئەمەریكییەكان و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە واشنتۆن ئامادەبوون. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP