Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نه‌ریمان بابان هەردوو كۆنسێرته‌كەی راگرت

هەمەرەنگ

بینراو 70

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

هونه‌رمه‌ندی کورد ( نه‌ریمان بابان) بڕیار بوو لەهەردوو‌ شاری هه‌ولێرو سلێمانی كۆنسێرتی گۆرانی ئه‌نجام بدات، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگرتن.

نه‌ریمان بابان له‌ پەرەیتایبەتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "وەک بڕیار بوو لە مانگی ١١ی ٢٠١٩ دوو کۆنسێرتی گەورە لەشاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت ساز بکەین بەڵام وەک هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە لەم کاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوا بخەین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لە سەر شانە ئەویش کۆمەک کردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردوستانی بەشکراوە .سەرکەووتن هەربۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لە پشت بێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP