Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان: بەیەک مەرج ئۆپەراسیۆنەکان دەوەستێنین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 6280

16/10/2019

Alternate Text
+ -

سەرۆککۆماری تورکیا ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی ئاکپارتی لە پەڕلەمان لە وتارێکدا سەبارەت بە سوریا ئەماژەی بەوەکرد بەمەرجێک ئۆپراسیۆنەکان رادەگرین دەبێت یەپەگە بەقوڵای ٣٢ کیلۆمەتر لە سنووری رۆژئاوای کوردستان بکشێتەوە.

لەمیانەی وتارێکیدا  لە کۆبوونەوەی ئاکپارتی لە پەرلەمان ئەردۆگان ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوان بەهیچ شێوەیەک ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ناوەستێنن و هەموو داوایەکیشی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکە رەتکردەوە و تاکە مەرجی ئەوەبوو هەر ئەمشەو هەسەدە بە تەواوی چەک دابنێت و ناوچەی ئارام لە منبجەوە بۆ سنووری عێراق چۆڵبکات".

سەرۆککۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد "ئەوانەی باسی نێوەندگیری نێوان ئێمە و هەسەدە دەکەن، با بزانن تورکیا ئەو دەوڵەتە نییە لەگەڵ تیرۆریستان دیالۆگ بکات، ئەوانەی بە مەبەستی نێوەندگیریی یاخود هەر داواکارییەکی دیکە پەیوەندیمان پێوەدەکەن، با ئەو هەڵوێستە و پێداگیرییەی تورکیا لەبەرچاوبگرن، ئینجا بێن گفتوگۆ بکەن، چونکە بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لەم هەڵوێستە ناکەین، لەبەرئەوە با کاتی خۆیان بە فیڕۆنەدەن".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمرۆ سەرۆکی روسیا ڤالادمێر پۆتین دوای لە ئەردۆگان کرد سەردانی مۆسکۆ بکات بۆ ئەوەی گوفتوگۆ دەربارەی هێرشەکانیان بۆ سەر سوریا بکەن چارەسەرێکی ئە دۆخە بکەن و کۆتایی بە ئاڵۆزیەکان بێت، هاوکات ئەم بانگێشتەی پۆتین لەسەر داوای ئەردۆگان خۆیبووە بۆ ئەوەی ببێتە نێوەندگیر لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP