Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوەکەی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی

کوردستان

بینراو 2887

16/10/2019

Alternate Text
+ -

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئامانج بابان پێشکەشکاری بەرنامەی "بێ سنوری" ئێن ئاڕ تی لەرووداوێکدا لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی لە نزیک تەرمیناڵی سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵاەکەی بڵاوکردەوە کە تێیداهاتووە، "ئەمشەو رووداوێک لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی روویداو بووە ھۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩،  لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ)".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، رووداوەکە خۆکوژیی بووە و سبەینێ وردەکاریی رووداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP