Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

ئابوری

بینراو 4945

18/10/2019

Alternate Text
+ -

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە کە تێیداهاتووە هەفتەى داهاتوو موچەى سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشدەکریت کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
بە پێی ئەو خشتەیەی دەست تۆڕی میدیایی بینەرکەوتووە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت کە بەم شێوەیە دەست پێدەکات:

رۆژی یەکشەممە (٢٠/١٠/٢٠١٩)
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی ناوخۆ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە
پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
دەزگای ئاسایش
رۆژی دوشەممە (٢١/١٠/٢٠١٩)
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
دیوانی چاودێری دارایی
دەزگای مین
رۆژی سێشەممە (٢٢/١٠/٢٠١٩)
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
چوارشەممە (٢٣/٩/٢٠١٩)
خانەنشینی پێشمەرگە
پێنجشەممە (٢٤/١٠/٢٠١٩)
خانەنشینی مەدەنی

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP