Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا مەزڵوم عەبدی چی بە لیندسی گراهام وتووە

کوردستان

بینراو 690

18/10/2019

Alternate Text
+ -

سیناتۆرێکی دیاری كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ كردووه‌ و تێیدا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپی به‌رزنرخاندووه‌ بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كان.

لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان‌ له‌ چەند تویتێکدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، مه‌زڵووم عه‌بدی نیگه‌رانی خۆی له‌و رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌ نیشانداوه‌ و راشیگه‌یاندووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵی ئه‌وه‌ ناكه‌ن پاكتاوی نه‌ژادی به‌رامبه‌ر به‌ كورد بكرێت، كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشنیازی كردووه‌.

 

ئەو کاندیدەی کۆماررییەکان ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ ئاشكرا كردووه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مه‌زڵوم عه‌بدی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ قه‌بووڵكراوه‌، به‌ڵام به‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاواره‌کردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س ناگوترێت ناوچه‌ی ئارام، به‌ڵكو ئه‌وه‌ پاكتاوی نه‌ژادییه‌.

گراهام ئەوەشی وتووە، هیواداره‌ بگه‌نه‌ ره‌وشێك هیچ لایه‌نێك زیانی پێنەگات و ده‌ڵێت، "هاوشێوه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی نیگه‌رانم، پێمگوت له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشه‌كه‌ ده‌بین و له‌و گرفته‌شدا كۆنگرێس هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ كورد".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP