Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بانکی خوێنی سلێمانی: بە هەمووشێوەیەک هاوکاری رۆژئاوا دەکەین

کوردستان

بینراو 76

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لە نۆی تشرینی یەکەم  سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، بەو هۆیە ژمارەیەکی زۆر شەرەڤان و هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و پێویستیان بەخوێنە، بانکی خوێنی سلێمانیش دووپاتی کردەوە ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ رۆژئاوا دەیکەین.

کەلسوم رەسوڵ خدر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی سلێمانی لەبارەی ناردنی خوێن بۆ رۆژئاوا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، " ئێمە لەڕێی ئەوناوەندانەی پەیوەندیان لەگەڵ رۆژئاوا هەیە خوێن دەنێرین بۆ بریندارانی رۆژئاوا ئەوەی لەدەستمانبێت درێخی ناکەین و  بۆیان دەنێرین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشێوەیەکی زۆر باش ماڵە لەگەڵ ئەوبریندارانە دەکەین کە خوێنیان پێویستە، وتیشی بەردەوام خەڵکێکی زۆر لە هەموو تەمەنەکان سەردانمان دەکەن و خوێن دەبەخشن بە بانکەکەمان بۆ ئەوەی رەوانەی رۆژئاوای بکەین.
لەبارەی شێوازی ناردنی خوێنەکەشەوە رایگەیاند، خوێنەکان لە رێگەی سەریارەی تایبەت( موبەرەد )بەڕادەوە رەوانە دەکەین بۆ ئەوەی خوینەکان بەسەلامەتی بگەنە شوێنی خۆیان و تێک نەچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP