Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راستی پشت وێنه‌ی منداڵه‌ كورده‌كه‌ ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 38990

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

باوکە سوتانەکە بوەستێنە

ئەمە ئەو رستەیەیە محەمەد لە کاتی هاوارکردن بە باوکی دەڵێت لە دوای بریدار بوونی لە هێرشێکی کیمیاوی

لە دووەم رۆژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان محەمەد توشی ئەو ئازار و جەستە سوتاوە بوو کە هەرگیز ناتوانین لەبەر چاوی خۆمان ونی بکەین
محەمەدی تەمەت ١٣ سال خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە رۆژی دووەمی هێرشی تۆپبارانکردنی سوپای تورکیا بۆسەر سەرێکانی جەستە تازە گەورەبووەکەی بە جۆرێک دەسوتێت هاوار و ناڵەی سەرجەم جیهان بە ئاگا دەهێنێت
ڤیدیۆکە لە نەخۆشخانەی تل تەمەر نزیک شاری راس ئەل عەین لە سنوری قورسترین شەر لە نێوان سوپای تورکیاو رۆژئاوای کوردستان تۆمارکراوە
هاوارو ناڵەی محەمەد لەلایەن  هەموانەوە بیستراوە و هەزاران جار هاواری کردوە و بە باوکی وتوە باوکە سوتانەکە بوەستێنە ، هاوکات ١٢ کاتژمێر لە چاوەروانی چارەسەرکردن و بە هانا چونیەوە لە هاوار و ناڵەی جەستە سوتاوەکەی ماوەتەوە
دی بریتۆن گۆردن شارەزای چەکی کیمیاوی بەریتانی وتویەتی کە چەکی فسفۆری سپی لە هێرشەکاندا بەکارهاتوە
دەسەلات لە باکوری سوریا سوپای تورکیای تۆمەتبار کردوە بە بەکار‌هێنانی چەکی ڤسفۆری قەدەخەکراوە بەڵام تورکیا و دەسەلات نکۆلی لەم بابەتە کردوە
محەمەد بە ئازار و جەستە سوتاوەکەیەوە لەسەر شەقام ماوەتەوەو مالەکەشیان رووخاوە
محەمەد لە ئێستادا توانای قسەکردنی نیە ، ئازار تەواوی ژیانی داگیر کردوە
هاوشێوەی رووداوەکەی محەمەد وێنە پر هاواری 'فان کیم فۆک ' لە ساڵی ١٩٧٢ لە ماوەی جەنگی ڤیتنام کە یەکێک بووە لە هۆکارەکانی وەستانی جەنگەکە وێنەکەی ڤان کیم و محەمەد بە یەکەوە بیندرایەوە .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP