Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... لە ئارایشتگایەکدا ئەم کارا سەیرە ئەنجامدراوە

کوردستان

بینراو 20023

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن لە سلێمانی ئارایشتگەیەك داخراو خاوەنەكەی رووبەڕوی سزایی یاسایی كرایەوە.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی ئارایشتگەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی ئارایشتگەی"شایار"یان داخست, سەرۆكی لیژنەكە هۆكارەكەی بۆ بونی سەرپێچی و پابەند نەبوونی خاوەنی ئارایشتگەكە بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن دەگەڕێنێتەوە.

گۆنا سەردار سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی كاری "دوعاو نوشتەكردن" و بونی مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش و پابەندنەبونی خاوەنی ئاریشتگەكە بە رێنماییەكانی كاركردن لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتكەكە دراوە و لە بەرامبەر ئەو كارەش رووبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنەكە ووتیشی، پێشتر چەندجارێك ئاسایش و قائیمقامیەتی سلێمانی خاوەنی ئارایشتگەكەیان لە سەرپێچیەكەی ئاگاداركردووەتەوە بەڵام بەردەوام بووە لەسەر كارەكەی و دواجار بڕیاردرا شوێنەكەی دابخرێت و لەبەرامبەر ئەو كارەش رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP