Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

ئابوری

بینراو 13870

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەئێستادا ئامادەکاریی دەکات، بۆدابەشکردنی مووچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەران بۆ ئەوەی لەم ھەفتەیە دابەشی بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دوا کەوت، سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەش سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەی کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان مانگانە بۆ موچەی دابین دەکات تا ئێستا نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و پێدەچێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP