Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... كەسێك دەستگیركرا كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ١١ ئافرەتدا هەبووە

کوردستان

بینراو 6840

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند ، كەسێكیان دەستگیركردووە، كە خۆی وەك بەرپرسێكی هەواڵگری ناساندووە، پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ١١ ئافرەتدا هەبووە هەڵیخەڵەتەندوون.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، "هێزەكانیان لە رۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ كەسێكی تەمەن ٤٦ ساڵیان دەستگیركردووە، كە لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ماسنجەرەوە پەیوەندی بە ٣٥ بۆ ٤٠ ئافرەتی كورد و عەرەبەوە هەبووە و خۆی وەك بەرپرسێكی هەواڵگری ناساندووە".

ئاسایشی سلێمانی جەختیكردووەتەوە، "ئەو كەسە بەڵێنی بەو ئافرەتانە داوە ئەگەر كاری لەگەڵدا بكەن ئەوا هەریەكەیان بڕی ٢٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی و خانو و ئۆتۆمبیلیان پێدەدا".

 رونیشیکردووەتەوە، "دوای چاودێریی ورد و لێكۆڵینەوەی هێزەكانیان، ئەو كەسە ئاشكرابووە و دواتر بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراوە، دوای دەستگیركردنیشی دانی بەتاوانەكەیدا ناوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP