Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەم چیینە ئەم مانگە سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

کوردستان

بینراو 6918

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر بودجەی پەرەپێدان، كە زۆربەیان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی و شارەوانین، ئەم مانگە مووچەی سێ مانگ بەیەکەوە وەر دەگرن.

بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی، بە دوو جۆر فەرمانبەر بە گرێبەست دادەمەزرێندرێت، لەسەر بودجەی ئاسایی و لەسەر بودجەی پەرەپێدان، ئەو دوو مانگە تەنیا مووچەی ئەوانە خەرج نەكراوە، كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد،" راستە دوو مانگە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن خەرج نەكراوە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئەو كێشەیە كۆبووینەوە و رەزامەندی وەزارەتی داراییمان وەرگرتووە، نووسراو دەكرێت و كێشەكە چارەسەر كراوە".

ئەوەشی خستەڕوو،" لەگەڵ مووچەی مانگی هەشت  مووچەی ئەو دوو مانگەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت، كە ژمارەیان زۆرە، لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP