Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ١٠ کەس کوژران

عێراق

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە تادێت تووندوتیژی زیاتری لێدەکەوێتەوە و شەوی رابردوو لە بەغدا و بەسرە ١٠ خۆپیشاندەر کوژراون.
 
شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیانکردووە و لە ئەنجامدا بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، شەش خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی شاری بەغدا كوژراون، هاوكات لەكاتی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكەی بەردەم باڵاخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە ناوەڕاستی شاری بەسرە لە باشووری عێراق، چوار خۆپیشاندەر كوژران.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی نزیکی مانگێکە خۆپیشاندان لە عێڕاق دروستبووە بەهۆی نەبوونی هەلیکار و خزمەتگوزاریەوە، هاوکات بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ژمارەیەکی زۆر کوژرا و بریندابوون،كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە نوێترین ئاماریدا بڵاویکرووەتەوە لە یەکی مانگی رابردووەوە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ٢٦٠ كەس كوژراون و ١٢ هەزار كەسیش بریندار بوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP