Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سیستانی: داواکاری خۆپیشاندەران رەوایە

عێراق

بینراو 161

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوێنەری عەلی سیستانی رێبەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت، هۆشدایی ئەوەیشیدا كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت دۆخەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.

عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری ئەمڕۆی نەجەفدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت، باسی لەوەشكرد كە داواكاریەكانی خۆپیشاندەران رەوایە".

باسی لەوەشکردووە،" كە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران سزا بدرێن".

ئەوەشی خستەووەتەڕوو،" دەستی دەرەكی و هەندێك دەیانەوێت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لەبەر ئەوە داوا لە خۆپیشاندەران دەكات رێگە نەدەن هیچ دەستێك تێكەڵ بێت و رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بە ئاقارێكی دیكەدا  بگۆڕێت".

لە كۆتایشدا،" داوا لە خەڵك دەكات رێز لە هێزە ئەمنییەكان بگرن بەو پێیەی سەلامەتی ئەوان دەپارێزن و پێشتر جەنگی تیرۆ و داعشیان كردووە، باسی لەوەشكرد كە دەرفەت هەیە لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن و چاكسازی بكەن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP