Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەپێی بڕیارێکی عێراق بەشێک لەفەرمانگەکانی سلێمانی کارەکانی رادەگیرێت

کوردستان

بینراو 792

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا کارکردن لە بەشێك لە فەرمانگە فيدرالييه‌کانی پارێزگای سلێمانی رابگرێت، بە تایبەت ئەو فەرمانگانەی کە تایبەتن بە کاری دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی و رەگەزنامە.

بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی سلێمانی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند،" بڕیارەکەیان بەدەست گەشتووە  بە ھەماھەنگی ھەردوو حکومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق، ئەو بڕیارە دراوە و بڕیارەکەش سوودی دوو لایەنەی ھەیە بۆ ھەردوولا".

هاوکات لە بڕیارەکەدا ئاماژەبەوەکراوە،" "فەرمانگەی باری شارستانی سیوەیل رادەگیرێت و لەگەڵ فەرمانگەی باری شارستانی شارباژێر تێکەڵ دەکرێت، فەرمانگەی باری شارستانی ناڵپارێز لەگەڵ پێنچوێن تێکەڵ دەکرێت، فەرمانگەی باری شارستانی چناران لەگەڵ دوکان تێکەڵ دەکرێت و فەرمانگەی باری شارستانی بنگرد لەگەڵ فەرمانگەی باری شارستانی رانیە لە پارێزگای سلێمانی تێکەڵ دەکرێت".

حکومەتی عێراق ماوەی چەند ساڵێکە بڕیاریداوە کە ھەر ھاووڵاتیەکی عێراقی پێویستە کارتی نیشتمانی دەربھێنێت، بڕیارەکە ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و ڕۆژانە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە تایبەتن بە دەرھێنانی کارتی نیشتمانی ھاووڵاتیان رێکارەکانی بوون بە خاوەنی کارتی نیشیتمانی جێبەجێدەکەن، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق کارکردن لە بەشێك لەو فەرمانگانە رادەگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP