Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی بەبۆنەی مانگی مەولودەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 152

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،" بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم".

سەرۆکی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو،" هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP