Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجامدەدەن

کوردستان

بینراو 686

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، رۆژی یەکشەممە گەورەترین خۆپیشاندانی لە هەموو پارێزگاکان ئەنجام دەدەین.

لە راگەینراوێکدا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،" سەرلەبایانی رۆژی یەکشەممە گەورەترین خۆپیشاندان لەهەموو پارێزگاکان ئەنجامدەدەین".

کارزان فیزیک نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو،" یەکشەممە لەهەموو پارێزگاکان لە کاتژمێر ٩.٣٠ بۆ ١٠ی سەرلە بەیانی گەورەترین خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت". 

کاروان جەختی لەوەشکردەوە،" داواکاری ئێمە لە حکومەت ئەوەیە مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن و بکرێن بە هەمیشەیە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاری بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە پەسەندکرا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP