Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەزڵوم کۆبانی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 1639

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریاى دیموکرات هەسەدە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان نیە بەشداری لە پڕۆژەی پاكتاوی ڕەگەزی بكات.

مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند،" وەك سەرەتایەكی زۆر مەترسیدار، توركیا دەیەوێت سیاسەتی لەناوبردن و پاكتاوی ڕەگەزی لە باكوری سوریا لەژێر پەردەی یاسای نێودەوڵەتی پەیڕەو بكات".

مەزڵوم ئاماژەی بەوەشکردووە،" قسەكانی گۆتێرێس دەربارەی هەوڵدان بۆ دروست كردنی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیاری توركیا دەربارەی بنیاتنانی كۆمەڵگای نیشتەجێ‌ بوون لە ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەستی توركیا بە واتای بەشداری مەترسیداری نەتەوە یەكگرتووەكانە لە سیاسەتی لەناوبردنی بەكۆمەڵ".

فەرماندەی هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو،" نەتەوە یەكگرتووەكان ئەركی پارێزگاری لە دانیشتووانی ناوخۆییە نەوەك بەشداری لە پڕۆژەی پاكتاوی رەگەزی".

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP