Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

بینراو 24567

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ پێشبینی ئەگەری بارانبارینی لە هەندێک ناوچەدا دەکرێت، ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەواش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەم مانگەدا سێ رۆژ لەسەر یەک باران دەبارێت.

لە میانەی گۆرانکارییەکان و ناجێگیری بەردەوام لە پێشبینیەکاندا کەشی ھەرێمی کوردستان تا رۆژی چوارشەمە ١٣/١١/٢٠١٩ ئاسایی دەبێت ، لەرۆژانی پێنجشەمە و ھەینی و شەمە رێکەوتی ١٤-١٥-١٦ ئەم مانگە پێشبینی ھاتنی بارستە ھەور دەکرێت، ماڵپەری (ئەکواویزەر)
، کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠و ٢١ و٢٢ مانگی تشرینی دووەم، سێ رۆژ لەسەر یەک باران دەبارێت، ئەو ماڵپەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو شەپۆلە بارانبارینێکی بەلێزمە دەبێت.

سەرچاوەی (GFS)ی ئەمریکیش،  ئاماژە بەھاتنی شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین دەکات لەنێوان رێکەوتی ٢٠ بۆ ٢٧ی کۆتایی ئەم، ھەر بۆیە ئەم شەپۆلە تا ئێستا جێگیر نییە و پێشبینیەکان ئاڵۆزتربوون و ناتوانرێت بریار بدرێت لەسەر کەشی ماوەیەکی درێژ بەجۆرێک سەرچاوەکانی پێشبینیکردن پێشبینی جیاواز و دوور لەیەک ئەنجام دەردەخەن لەسەر نەخشەکانی کەش.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP