Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مایک پێنس: ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پاڵپشتیکردنی گەلی ئێران

جیهان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، گەلی ئەمریکا بەردەوامدەبن لە پاڵشتیکردنی گەلی ئێران.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا نووسیویەتی، "هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکان، ئایەتوڵڵاکان لە تاران بەردەوامن لە بەکارهێنانی تووندوتیژی و زیندانیکردن بۆ بێدەنگکردنی خەڵکەکەیان".

پێنس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "پەیامی ئەمریکا روونە، خەڵکی ئەمریکا بەردەوامدەبن لە پاڵپشتگیکردنی خەڵكی ئێران".

پەیامەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە رۆژێک دوای راگەیاندنی کۆتایهاتنی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە دێت کە لە رۆژی هەینییەوە دەستیان پێکردبوو.

هەرچەندە هیچ ئامارێکی دروست لەبەردەستدا نییە لەبارەی ژمارەی کوژراوان و برینداران، بەڵام بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ٢١ شاری ئێران ١٠٦ خۆپیشاندەر کوژراون.

رێکخراوەکە راشیگەیاند، چەندین ڤیدیۆ و شایەتحاڵیان دەستکەوتووە و پێشێلکاری زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە.

راها بەحرەینی، لێکۆڵەر لەسەر پرسی ئێران لە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، گوماندەکەن ژمارەکان زۆر زیاتربن، بەڵام لەبەرئەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەتەواوەتی یانیش بە نزیکەیی هەموویان پچڕاون و ناتوانیت دەستت بەو زانیاریانە بگات و قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەیت کە ئازیزەکانیان لە دەستداوە.

ئەو ئامارانەی ئەمنستی بڵاویکردوونەتەوە بە تەنیا هی ٢١ شاری ئێرانن، بەڵام لە چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت، باس لەوەدەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زۆر لەوە زیاتربێت کە باس دەکرێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP