Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەمەنی نۆ ساڵە و لە داوا قۆناغی زانکۆدایە

هەمەرەنگ

بینراو 1345

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لۆران سیمۆنز ئەو منداڵە زیرەکەیە کە بە زیرەکیەکای هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە لە تاقیكردنەوەی ئاستی زیرەكیدا رێژەی لە سەدا ١٤٥ی بەدەستهێنا و بڕوانامەی قۆناغی ئامادەیی وەرگرتووە، كە كەسانی ئاسایی لە تەمەنی١٨ ساڵیدا ئەو قۆناغە دەبڕن.

ماڵپەڕی ئەودیتی سێنتڕاڵ لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە، لۆران سیمۆنز، کە هەندێک ناویان لێ ناوە "منداڵی موعجیزە" زیرەکیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لەگەڵ ئەوەی وەک هەر منداڵێکی ئاسایی ژیان بەسەردەبات، ئارەزووی یارییە ڤیدیۆیەکانە، هەندێک کاتیش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەسەردەبات و هاوکات خولیای گەشت و سەفەریشی هەیە.

بەڵام کاتێک دێیتە سەر باسی خوێندن سیمۆنز تەواو جیاوازە لە منداڵانی دیکە بەشێوەیەک ئەو هاوڕێیانەشی ئیحراج کردووە کە چەند ساڵێک لەو تەمەنیان گەورەترە، پێشبینی دەکرێت سیمۆنز بەم زووانە زانکۆ تەواو بکات هەرچەندە تەمەنی تەنها نۆ ساڵە.

ئەگەر هەموو رێکارەکان بەشێوەیەکی باش بڕۆن و سیمۆنز پڕۆژەی دەرچوونەکەی لە زانکۆی تەکنەلۆژی ئایندهۆڤن تەواو بکات ئەوا  بە بڕوانامەی ئەندازیاری کارەباوە مانگی ١٢ ی ئەمساڵ زانکۆ تەواو دەکات.

بەشێوەیەکی گشتی لەو پرۆگرامە خوێندنەی سیمۆنز دەیخوێنێت بۆ تەواوکردنی سێ ساڵ پێویستە بەڵام سیمۆنز تەنها ١٠ مانگە دەستیپێکردوەو پرۆژەکەی لە تەواوبووندایە.

سیمۆنز زیرەکیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانێت لە ماوەیەکی زۆر کورتدا زۆرترین زانیاری وەربگرێت، ئەم تایبەتمەندیانەی سەرنجی مامۆستاکانی راکێشاوە.

لە سەرەتادا سیمۆنز لەلایەن باپیر و داپیریەوە هەست بە زیرەکیەکەی کراوە و دایک و باوکی بایەخیان بە تواناکانی نەداوە، تا ئەوکاتەی چووتە خوێندنگەی سەرەتایی و دواتر زیرەکیە سەرسوڕهێنەرەکەی دەرکەوتووە.

سیمۆنز لە تەمەنی چوار ساڵیدا چووەتە پۆلی یەکی سەرەتایی و لە شەش ساڵیدا چووەتە قۆناغی ناوەندی ، ئێستاش کە تەمەنی نۆ ساڵە دوا قۆناغی زانکۆ دەخوێنێت، بە وتەی باوك و دایكی لۆران لە تاقیكردنەوەی ئاستی زیرەكیدا رێژەی لە سەدا ١٤٥ی بەدەستهێنا.

لۆران سیمۆنز، بە میدیاکانی وتووە، " دەمەوێت دوای ئەم زانکۆیە کۆلێژی پزیشکی بخوێنم، خولیام ئەوەیە توێژیەنەوە لەسەر دروستکردنی ئەندامی دەستکرد بۆ لەشی مرۆڤ بکەم ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP