Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی چوارەم شارە لە سەر ئاستی عێراق

عێراق

بینراو 324

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێى ئەو یاسا نوێىەی کە داندراوە بۆ هەڵبژاردنەکانیى عێراق، چەند گۆڕانکارییەک دەکرێن و ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمان کەمدەکرێنەوە و بەرپرسە حکومییەکانیش ناتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە.

پرۆژە یاساکە لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکراوە و رەوانەى پەرلەمان کراوە، تێیدا ژمارەى کوردسیەکان لە ٣٢٩کورسیەوە کەمکراونەتەوە بۆ ٢٥٢ کورسى کە نۆیان بۆ پێکهاتەکان دەبن.

هەر لە یاساکەدا هاتووە ئەو کەسانەی ئەم پۆستانەیان هەیە، بۆیان نییە لە هەڵبژاردنەکاندا خۆیان کاندید بکەنەوە.

١. سەرۆک کۆمارو جێگرەکانی
٢. سەرۆک وەزیران و جێگرەکانی
٣. وەزیرەکان و وەکیلی وەزارەتەکان
٤. سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و جێگرەکانیان
٥. سەرۆکی دامەزراوە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکان‌و جێگرەکانیان.
٦. راوێژکارەکان
٧. پارێزگارەکان و جێگرەکانیان.
٨. سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان
٩. خاوەن پلە تایبەتەکان
١٠. بەڕێوەبەرە گشتییەکان
- لە دەسەڵاتی دادوەریشدا ئەم کەسانە ناتوانن خۆیان کاندید بکەن:
١. دادوەرەکان
٢. ئەندامانی داواکاری گشتی
- هیچ کەسێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ناتوانن خۆیان کاندید بکەن.
- ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئەوانەی پۆستی باڵایان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و فەرمانبەرانی کۆمسیۆن ناتوانن خۆیان کاندید بکەن.
- ئەو کەسانەی بە لیستی تاکلایەنە دەچنە نێو هەڵبژاردنەکان، لە دانانی بڕە پارەی تەئمیناتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەبەخشرێن.
- ئاوارەکان دەتوانن لەو شوێنانەی لێی نیشتەجێن دەنگ بدەن، بەڵام دەنگەکەیان بۆ بازنە ئەسڵییەکەی هەڵبژاردن دەچێت، واتە ئەو پارێزگایەی کە لێیەوە بووە.
- پرۆسەی پەنجەمۆر بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت ئەنجام دەدرێت.
- لە دوای دەنگدانی تایبەت، کارتی دەنگدان لە دەنگدەر وەردەگیرێتەوە، دواتریش لە ڕێگەی یەکە سەربازییەکانیان کارتەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
- هیچ پەرلەمانتار، حزب و کوتلەیەکی تۆمارکراو لە چوارچێوەی لیستە کراوە براوەکانی هەڵبژاردن، بۆیان نییە بچنە نێو هیچ هاوپەیمانی و حزب و لیستێکی دیکەوە، تاوەکو حکومەت پێکدەهێندرێت.
- رێگە نادرێت هیچ پاڵێوراوێکی براوە لە هەڵبژاردندا بۆ پۆستێک بە پلەی وەزیر لەو خولەی هەڵبژاردن کە تێیدا براوە بووە، کاندید بکرێت.
- عێراق لەسەر ئاستی پارێزگاکاندا بۆ ١٨ بنکەی هەڵبژاردن دابەش کراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP