Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

ئابوری

بینراو 1574

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، دواكه‌وتنی مووچه‌ كێشه‌یه‌كی هونه‌رییه‌ نه‌ك سیاسی و دارایی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راناگیرێت.

موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ نییه‌ و یاسایی بودجه‌ هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و حكومه‌تیش نه‌گۆڕاوه‌.

وتیشی، به‌پێی یاسایی بودجه‌ حكومه‌تی عێراق هه‌موو مانگێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت به‌ڵام دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ ره‌نگه‌ كێشه‌یه‌كی هونه‌ری بێت ئه‌گه‌ر نا هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری بوونی نییه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، بۆ بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ ده‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ بكرێت و له‌ ئێستادا بودجه‌ نه‌هاتوه‌ته‌ په‌رله‌مان و دواكه‌وتووه‌ چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بودجه‌ بێته‌ په‌رله‌مان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگرتووه‌ به‌ بیانووی نه‌نادنی مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP