Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پادشای سعودییە لەسەر باردۆخی ئێران هاتە دەنگ

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 111

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پادشای سعودیە لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی دۆخی ئێران رایگەیاند،ده‌بێت رژێمی ئێران هه‌ست به‌وه‌ بكات، له‌ به‌رده‌م چه‌ندین بژارده‌ی جدیدایه‌، بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌ك خۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

شا سه‌لمان  كوڕی عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیە له‌ وتارێكدا له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی شورای شانشینه‌كه‌ی ئاماژەی بەوەکرد،" هیوادارین رژێمی ئێران لایه‌نی حیكمه‌ت هه‌ڵبژێرێت و هه‌ست به‌وه‌ بكات هیچ رێگایه‌ك نییه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ریان، جگه‌ له‌ ده‌ستبه‌رداربوونی بیرۆكه‌ی فراوانخوازیی ئاژاوه‌گێڕیی نه‌بێت، چونكه‌ پێش هه‌ر لایه‌ك زیان له‌ گه‌له‌كه‌ی خۆیان ده‌دات".

پادشای سعودیە ئەوەشی خستەڕوو،" شانشینی سعوودیه‌ به‌ده‌ست سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه‌ زۆر نه‌هامه‌تی چه‌شتووه‌، به‌م دواییانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شێوازێكی نوێ له‌ كرده‌ی تێكده‌رانه‌ و به‌ ئه‌نقه‌ست و ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ ده‌ست بچێت".

شا سەلمان جەختی لەوەشکردەوە،" ده‌بێت رژێمی ئێران هه‌ست به‌وه‌ بكات، له‌ به‌رده‌م چه‌ندین بژارده‌ی جدیدایه‌، بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌ك خۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP