Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆکار چییە کاتێک دەستت بەر شتێک دەکەوێت هەست بەتەزووی کارەبا دەکەی؟

هەمەرەنگ

بینراو 15189

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

ماوەیەکە زۆر کەس لەکاتی دەست لێدان لە شتێک یان کەسێک، هەست بە تەزویەكی كارەبای سووك دەكەن كە لێیان دەدات و ئەمە شتێكی بێزاركەرە.

لەڕاستیدا وشكی كەش و هەوا یەكێكە لە هۆكارەكانی هەست كردن بەم حاڵەتە، ماوەیەکە کەباران نەباریوەو درەنگ بووە، پلەی گەرمای زەوی بەرزبووەتەوە و بەمەش بارگە كارەباییەكان لەسەر زەوی زیادی كردووە .

بەڵام دوای باران بارین بە تەواوەتی هەستكردن بەم حاڵەتە نامێنێت و کەم دەبێتەوە، چونكە بە بارینی باران پلەی گەرمی زەوی دادەبەزێت و بەمەش بارگە كارەباییەكان كەم دەبنەوە كە هۆكاربوون بۆ دەركەوتنی ئەو دیاردەیە.

ئەو كاتانەش كە مرۆڤ توشی ئەم حاڵەتە دەبێت بۆ ئەوەی جەستەی لەو بارگە كارەباییە موجەبانە خاڵی بكاتەوە ئەوە پێویستە بۆ چەند خولەكێك سەر بخاتە سەر زەوی، چونكە زەوی بارگەی كارەبای سالبی هەڵگرتووە و بەمەش بارگە موجەبەكان لەكۆڵ مرۆڤ دەكاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP