Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرەنسا داوا لە ئێران دەکات چیتر کارێک نەکات ببێتە هۆی ناسەقامگیری سوریا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 67

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

فەڕەنسا داوای لە ئێران کرد، چیتر کارێک نەکات ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری سوریا، وتیشی هێشتا پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئاسایشی ئیسرائیلەوە.

ئانیس ڤۆن دێر مول، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی هاوکاری و پاڵپشتییەکانیان بۆ ئسرائیل رایگەیاند، "فەڕەنسا دووبارە جەخت لە پابەندبوونی دەکاتەوە بە ئاسایشی ئیسڕائیلەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "فەڕەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە چارەسەری سەربازی نیە بۆ قەیرانی سوریا و جەخت دەکەینەوە لە خۆبەدوورگرتن لە هەر زیادکردنی گرژییەکی مەترسیدار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەروەها داوا لە ئێران دەکەین هیچ کارێک نەکات ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە سوریادا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکەکانی بۆردومانی دەیان ئامانجی سەربازی سوری و ئێرانیان لە سوریا کردووە، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ هەڵدانی موشەک لە سوریاوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP