Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری كشتوكاڵ: پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە

ئابوری

بینراو 69

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە، ئەمەش لەرێگەی یاساو رێنمایی پێویست.


ئەم وتانەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەحكومەتی هەرێم لەمیانی كۆبوونەوەیەك بوو لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لیژنەكانی یاسایی و وزەو سامانەسروشتیەكانی پەرلەمان كە رۆژی چوار شەممە ٢٠/١١/٢٠١٩، بەڕێوەچوو.


سەرەتای كۆبوونەوەكە  رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باسی لە ئامانجی كۆبوونەوەكە كرد، كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسایی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەهەرێمی كوردستان، كەخوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.


دواتر كەمال مسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی پڕۆژە یاساكەی كرد لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بە رەچاوكردنی بازرگانیكردن.

 

دواتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تێبینیەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی لەسەر پڕۆژە یاساكە خستەڕوو، تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لەگەڵ خواستی بازاڕ.


وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، پاراستن و زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی ئەولەویەتی كارەكانمانە لەرێگەی هەمواری یاسایی و رێنمایەكان بۆ ئەوەی بتوانین دەستی كەرتی تایبەت بگرین بۆئەوەی وەبەرهێنان بكەن لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.


لەكۆتای كۆبوونەوەكە بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو لیژنەی تایبەت لەنێوان هەردوو وەزارەت و لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساكە دەوڵەمەند بكرێت و خزمەت بە بەرهەمی خۆماڵی بكات بەرەچاوكردنی مافی بەكاربەر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP