Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندێک بۆ پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق سەردانی بەغدا دەکات

ئابوری

بینراو 762

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عیراق، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی بینەر)ی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عیراق و پشکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عیراقی کۆدەبنەوە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رونیشیکردەوە، " پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عیراق لە وەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات".

ئەمە لەکاتێکدایە، تەواوی بودجەی عێراق بە ١٣٣ ترلیۆن و ١٠٧ ملیار دینار دانراوە و بەشی هەرێمی کوردستانیش ١٠ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینارە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP